ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە زانیاریی نوێ لەبارەی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە ئاشكرادەكات

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، رێگرییەكانی بەردەم پرۆسەی یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لە دەرەوەی وەزارەت و سیاسین.

لیوا روكن بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاند، چاكسازی هەیە و پرۆسەیەكە نەوەستاوە و هێواش هێواش دەچێتە پێشەوە. بەڵام ساڵی پێشتر كە وتمان پلەیەكی كەم دەرچووین لە هەڵسەنگاندنی هاوپەیمانان دەبێت هەوڵێكی زیاتر بدەین.”

وتیشی، “كەموكوڕییەكان لەناو وەزارەت و ئەفسەرەكاندا نییە، بەڵكو ڕیگریەكە زیاتر لە دەرەوەی وەزارەتە و زیاتر سیاسییە واتە كۆدەنگیەكی سیاسی پێویستە و بەرچاوڕوونیەكی یەكگرتووی پێویستە بۆ داهاتووی هێزی پێشمەرگەی كوردستان”.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە كە قسەی بۆ دەنگی ئەمریكا كردووە وتیشی، بە پێی لێكتێگەشتنی هاوبەشی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەكانی هاوپەیمانان، ساڵانە لە مانگی 10 هەڵسەنگاندن بۆ كارەكانی وەزارەتەكە سەبارەت بە پرۆسەی یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بە سەرپەرشتیی هاوپەیمانان بەڕێوەدەچێت، بەڵام ساڵی ڕابردوو هەڵسەنگاندنەكە دوا كەوت بۆ مانگی یەكی ئەمساڵ. بە پێی وتەی بەرپرسانی وەزارەتەكەش “كارەكان وەك پێویست جێبەجێنەكراون بۆیە هەڵسەنگاندنەكەی هاوپەیمانان دواكەوت و پێشمەرگەش بە “پلەیەكی كەم” توانی لەو هەڵسەنگاندنە دەربچێت.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە ئاسایشی هەولێرەوە

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share