راگەیەندراوێك لە ئاسایشی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو كەسەی بە ماتۆڕسكیل خۆی كێشا بە هاوڵاتییەكدا و دواتر لە شوێنی رووداوەكە هەڵات لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستگیركرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر تێیدا هاتووە، لە چەند رۆژی رابردوودا لە شەقامی 150 مەتریی شاری هەولێر تەرمی هاوڵاتییەك دۆزرایەوە، داوی گەیشتنی تیمەكانمان بۆ شوێنی روووداوەكە، دەركەوت بە رووداوی هاتۆچۆ گیانیلەدەستداوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئەنجامی بەدواداچوونی تیمەكانمان توانیمان ناسنامەی تۆمەتباری رووداوەكە ئاشكرابكەین و بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیركراوە لە لێكۆڵینەوەكان دەركەوت تۆمەتبار بە ماتۆڕسكیل لە هاوڵاتییەكەی داوە و لە كاتی رووداوەكەدا خۆشی بە سەختیی برینداربووە و دواتر هەڵاتووە.

بابەتی پێشتر

نەرمین مەعروف: حكومەتی عێراق پارەی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت

بابەتی دواتر

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە زانیاریی نوێ لەبارەی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share