بافڵ جەلال تاڵەبانی: دروستكردنی بەربەست لە بەردەم هەڵبژاردن لێدانە لە خواستی خەڵك

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، دەمانەوێت هەڵبژاردن ببێتە مایەی نوێبوونەوەی هەرێمی كوردستان و حوكمڕانییەكی بەهێز و تەندروست و دەشڵێت، دروستكردنی بەربەست لە بەردەم پرۆسەكەدا لێدانە لە خواستی خەڵكی كوردستان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنە و دەمانەوێت ئەم پرۆسە دیموكراسییە ببێتە مایەی نوێبوونەوەی هەرێمی كوردستان و حوكمڕانییەكی بەهێز و تەندروست.

وتیشی، “دروستكردنی بەربەست لە بەردەم پرۆسەكەدا، لێدانە لە خواستی خەڵكی كوردستان و نیشاندانی روویەكی نەخوازراوی هەرێمی كوردستانە لەبەردەم كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، جگەلەوەی ناكرێت چیتر یاری بەچارەنووسی میللەتێك و بەها باڵاكانییەوە بكرێت”.

ئەو وتانەی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمڕۆ لەمیانەی كۆبوونەوەیدا بوو لە سلێمانی لەگەڵ ماکسیم رۆبین، کونسوڵی روسیا لە هەرێمی کوردستان.

بەپێی راگەیەندراوێكی كۆبوونەوەكە، تیایدا بەگرنگییەوە هەڵسەنگاندن بۆ سەردانەكەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ روسیا و دیدار و كۆبوونەوەكانی كرا. هەروەها جەخت لە هەماهەنگیی زیاتر و گەشەپێدانی پەیوەندییەكان كرایەوە بەشێوەیەك خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكانی هەردوولا بكات.

هاوكات كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد و رەواندنەوەی ناكۆكییەكان گفتوگۆی لەبارەوەكرا و، هەردوولا جەختییان لە بەردەوامیی هەوڵە نیشتمانییەكان كردەوە لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی ناوچەكە.

 

 

بابەتی پێشتر

سەعدی پیرە: یەکێتی لە ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردن بەردەوامە

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: سلێمانی مانگانە پێویستی بە زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلارە، حكومەتی ناوەند ئامادەیە ئەو پارەیە بدات؟

جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كەرتی تایبەت دەسەڵاتدارە بەسەر كەرتی نەوت لە هەرێمدا پێچەوانەی عێراق كە موڵكداری كەرتەكە دەگەڕێتەوە…
Total
0
Share