وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردن کۆدەبێتەوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی راگەیاند، “ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردن و گفتوگۆکردن لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە، کۆدەبێتەوە “.
ئاماژە بەوەش دەکات، “یەکێتی تەواوی ئامادەکارییەکانی بۆ پرۆسەکە کردووە، گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن دەکەین.”
بڕیارە رۆژی 10ی حوزەیرانی 2024 ، پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، لایەنە سیاسییەکان کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 100کورسیی پەرلەمان دەکەن.