نەرمین مەعروف: دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی مەترسی لەسەر پرسی مووچە نەماوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی مەترسی لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نەماوە و دەشڵێت، “دەبێت لە هەمواری یاسای بودجەدا پرسی مووچە جێگیربكەین”.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، لە ساڵی 2024دا عێراق كێشەی مووچەی نابێت و بۆ هەرێمی كوردستانیش پێویستە كاربكەین كە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم وەكو خەرجیی حاكیمە مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.

راشیگەیاند، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی گەرەنتییە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و دوای بڕیارەكەشی مەترسی لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نەماوە، بەڵام دەبێت لە هەمواری یاسای بودجەدا پرسی مووچە جێگیربكەین تا بۆ ساڵانی داهاتوو ئەو كێشەیەی پێشتر سەرهەڵنەداتەوە”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ سەید عەمار حەكیم كۆبووەوە

بابەتی دواتر

حەلبوسی دەگەڕێتەوە ئەنجومەنی نوێنەران؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share