خستنەڕووی ئەمڕۆی بانکی ناوەندی زیاتر لە 261 ملیۆن دۆلار بوو

بانکی ناوەندیی عێراق بڕی 261 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە و لەو بڕەش 14 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی نەختینە بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق بڕی خسنتەڕووی دۆلاری بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، 261 ملیۆن و 374 هەزار و 70 دۆلار بووە.

247 ملیۆن و 254 هەزار و70 دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی بازرگانی بووە و ئەوەی دیکەی کە 14 ملیۆن و 120 هەزار دۆلارە، بەشێوەی نەختینە بووە.

ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لە نێوان 148 هەزار و 400 بۆ 148 هەزار و 750 دیناردا بووە.

بابەتی پێشتر

سالار مەحمود: شێوازی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن بەجۆرێکە کۆتایی بە ساختەکاریی هێناوە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: یەکێتی ورەی بەرزە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی کانونی یەکەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، بەراورد بە دوایین نرخی دوێنێ،…
Total
0
Share