وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بڵاویکردەوە لە ئەمڕۆوە هەڵمەتی نیشتمانیی کوتان دژی نەخۆشیی سورێژە دەستپێدەکات و منداڵانی باخچە و خوێندنگە سەرەتاییەکان دەگرێتەوە.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمدا هاتووە، سورێژە نەخۆشییەكی ڤایرۆسی گواستراوەیە، لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەكانی پاراستنی تەندروستیی هاوڵاتییان و نەوەکانی ئایندە، ئەمڕۆ هەڵمەتێكی گشتگیر و فراوانی سەرتاسەری کوتان لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات لەنێو باخچەكانی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەڵمەتە ماوەی 10 رۆژی کارکردن دەخایەنێت لە باچخەی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكان لە رێگەی سێ هەزار و 280 كارمەند، نزیکەی 873 هەزار و 191 منداڵ لە باخچەی ساوایان و قۆناغی یەكەم تاوەكو قۆناغی شەشەمی سەرەتایی کوتانیان بۆ دەکرێت.