بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کەشوهەوا ناجێگیر دەبێت و لە کاتەکانی شەوەوە جێگیری بەخۆیەوە دەبینێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان هەور بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، لەگەڵ ئەگەری تاوە باران و بروسکەی کەم کەم لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم (ناوچە سنووریەکان و قەزای شەنگال و دەوروبەری) و هەندێک لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی باشوور و رۆژئاوای هەرێم هەیە، لەکاتەکانی شەودا کەشەکە جێگیر دەبێتەوە و ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت.
ئاشکراشیکرد، سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵە هەوری جیاجیا.