بەهۆی داڕمانی خاکەوە لە ئیندۆنیزیا 18 کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی داڕمانی خاکەوە لە دوورگەی سولاوەسی ئیندۆنیزیا ژمارەیەک هاوڵاتیی وڵاتەکە گیانیان لەدەستدا و گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبوواندا بەردەوامی هەیە و تا ئێستا تەرمی 18 کەس دۆزراوەتەوە.

رووداوەکە لە سنووری گوندێکی دوورگەی سولاوەسی روویداوە بەناوی تانا تۆراجا کە شوێنێکی گەشتیارییە و ژمارەیەکی زۆری گەشتیار ساڵانە رووی لێدەکەن بەهۆی سەرنجڕاکێشی ناوچەکەوە.

تیمەکانی گەڕان و پشکنین باسیان لەوەکردووە بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ دۆزینەوەی دوو کەسی دیکە کە بێسەروشوێنن و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و بەشێک لە هاوڵاتییان لەگەڵیان بەشێوەی خۆبەخش بەشدارن لە گەڕانەکاندا.

تانا تۆراجا و ناوچەکانی دەوروبەری لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا بارانبارینی بەخوڕی بەخۆیەوە بینیوە بووە و ئەوەش هۆکاری داڕمانی خاکی ناوچەکە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی  F-16بووە هۆی دوورخستنەوەی فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئۆکرانیا لە کارەکەی

دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جۆری F-16، ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا بڕیاری دوورخسنتەوەی فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئۆکرانیای دەرکرد. دوورخستنەوەی میکۆلا…
Total
0
Share