بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 90.16 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی، لەکاتێکدا بەهۆی ئاڵۆزبوونی دۆخی ناوچەکەوە، پێشبینی بەرزبوونەوەی کرابوو.

ئەمڕۆ دووشەممە، نەوتی خاوی برێنت، 0.3٪ی نرخەکەی لەدەستداو و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ 90 دۆلار و 17 سەنت دابەزی، لە کاتێکدا نەوتی خاوی تێکساس 0.5٪ لە نرخەکەی دابەزی بۆ 85 دۆلار و 26 سەنت.

 بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەریی هەیە بۆ ئەو وڵاتانەی هەناردەکاری نەوتن لە زیادبوونی سەرچاوە داراییەکانیان، بە نمونە عێراق بۆ بودجەی ساڵی 2023، نرخی بەمیلێک نەوتی بە 70 دۆلار خەمڵاندبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی نرخەکەی بەشێوەیەکی گشتیی لەو نرخە زیاتر بوو، عێراقی توشی سەرڕێژی ئابوریی کرد..

بابەتی پێشتر

شروبێكی كۆكە بەهۆی بوونی ماددەی ژەهراوییەوە قەدەغە دەكرێت

بابەتی دواتر

کێشەی کۆڵۆنت هەیە؟ ئەم خورادنانە لەیاد مەکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share