بەر لە وەرزی بەهار پێنج پێکهاتە پێستت درەوشاوە دەکات

لە سەرەتای وەرزی بەهاردا پێست پێویستی بە هێوربوونەوە و درەوشانەوەی هەیە، بۆ گەیشتن بەمە کۆمەڵێک پێکهاتەی سروشتی کە سەلمێنراوە کاریگەرییان هەیە لە روونکردنەوەی رەنگی پێست و یەکخستنی و لابردنی نیشانەکانی سوتان و تاریکبوون و پەڵەی کەڵەکەبوو لەسەری، دەتوانرێت بەکاربهێنرێت.

1- ئاوی پرتەقاڵ:

ئاوی پرتەقاڵ بە دەوڵەمەندی بە ڤیتامین “C” و بەشداریکردنی لە خێراکردنی میکانیزمی نوێبوونەوەی خانەکانی پێست جیادەکرێتەوە، ئەمەش دڵنیای دەدات لە کاڵبوونەوەی ڕەنگەکەی و بەرەنگاربوونەوەی چرچ و لۆچی، لە حاڵەتێکدا پێست چەوربێت، بڕی کوپێک ئاوی پرتەقاڵ لەگەڵ چەند دڵۆپێک ئاوی گوڵ و کەمێک تۆزی زەردەچەوە تێکەڵبکە، ئەم تێکەڵەیە بدە لە روخسار و مل و دەست و قاچ، پاشان بۆ ماوەی کاتژمێرێک یان زیاتر بەجێی بهێڵە پێش ئەوەی بە باشی بیشۆیت.

لە حاڵەتی وشکبوونەوەی پێستدا باشترە کوپێک ئاوی پرتەقاڵ لەگەڵ کەوچکێک هەنگوین و کەوچکێک زەیتی زەیتون تێکەڵ بکرێت، پاشان تێکەڵەکە بە نەرمی مەساج بکە لەسەر شوێنە تاریکەکان، بۆ ماوەی 15 خولەک بەجێیبهێڵە پێش ئەوەی بیشۆیت، پێویستە رۆژانە دووبارە بکرێتەوە بۆ دەرکەوتنی کاریگەرییەکەی.

2-  شیر و پێکهاتەکانی:

ئەو کالیسیۆمەی لە شیردا هەیە یارمەتی شێدارکردنی پێست دەدات و رەنگی سروشتی یەکدەخات، پارچە قوماشێکی پاک لە شیری گەرمدا نوقم بکە و بە نەرمی پێستی پێ بشۆ بۆ ماوەی چەند خولەکێک، هەروەها دەتوانرێت ئەم هەنگاوە رۆژانە دووبارەبکرێتەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە.

هەروەها دەتوانیت کەوچکێکی چێشت ماست تێکەڵ بکەیت لەگەڵ دوو کەوچک هەنگوین تێکەڵەکە بە شوێنە تاریکەکاندا بڵاوبکەرەوە، پاشان بۆ ماوەی 10 بۆ 30 خولەک بەجێی بهێڵە پێش ئەوەی بە ئاو بیشۆیت، باشتر وایە هەفتەی چەند جارێک ئەم هەنگاوە دووبارە بکرێتەوە.

3- ئاردی برنج:

ئاردی برنج یارمەتی شێدارکردنی پێست دەدات و لە تیشکی خۆر دەیپارێزێت بەهۆی ڕێژەی ڤیتامین C و E واباشە نیو کوپ ئاردی برنج لەگەڵ شیری شلەتێن تێکەڵ بکرێت بۆ ئەوەی هەویرێکی تاڕادەیەک نەرم بەدەست بهێنرێت کە بە ئاسانی بڵاودەبێتەوە لەسەر ئەو شوێنانەی دەموچاو و جەستە کە پێویستیان بە روونکردنەوەی رەنگیان هەیە.

ئەم تێکەڵەیە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لەسەر پێست بەجێبهێڵە پێش ئەوەی بە ئاوی گەرم بیشۆیت، باشتر وایە هەفتەی دوو یان سێ جار ئەم تێکەڵەیە وەربگیرێت بۆ ئەوەی پێست زیاتر درەوشاوە بێت.

4- ئاوی تەماتە:

ئاوی تەماتە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و دژە ئۆکسێنەرە، ئەمەش یارمەتی لابردن و کاڵکردنەوەی پەڵە رەشەکان دەدات کە لەسەر پێست دەردەکەون، بەسە دوو کەوچک ئاوی تەماتە لەگەڵ دوو کەوچک شیر یان ماست تێکەڵ بکرێت، پاشان ئەم تێکەڵەیە بدەیت لە رووخسار و مل بۆ ماوەی نێوان 30 بۆ 40 خولەک.

5-  پارچە خەیار:

خەیار بە توانای بەرزی شێدارکردنی پێست جیا دەکرێتەوە بەهۆی دەوڵەمەندی بە ئاو و ڤیتامینەکان، هەروەها پارچە خەیار کاریگەرە لە رۆشنکردنەوەی رەنگی پێستدا، ئەوەندەی بۆ ماوەی چەند خولەکێک رۆژانە دووجار بیدەیت لە شوێنە تاریکەکانی دەم و چاو و جەستە، پاشان بە ئاوی شلەتێن بیانشۆ بۆ ئەوەی پێستێکی ڕوون بەدەستبهێنیت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە کاتی دەوامی خوێندنگەکانی کەمکردەوە

بابەتی دواتر

تێكدانی سروشتی كوردستان بۆ خەڵووز دروستكردن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share