سلێمانی رۆژانی جەژنی بە ئارامی بەڕێكرد

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لە رۆژانی جەژندا هیچ رووداوێك نەبووە و سلێمانی ئەو رۆژانەی بە ئارامی بەڕێكردووە.

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا هیچ رووداوێكی كوشتن، تەقەكردن و دزیكردن لە سلێمانی رووینەداوە.

وتیشی، “تەنها چەند رووداوێكی سوكی هاتوچۆ لە چەند شوێنێكدا روویانداوە”.

پلانی هێزە ئەمنییەكان بۆ پاراستنی ئارامیی سلێمانی و دەوروبەری بە سەركەوتوویی جێبەجێكرا، سەركەوت ئەحمەد وای وت و باسی لەوەشكرد، هاوڵاتییانیش پابەندبوون پێوەی.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ئەم جەژنە جیاواز لە جەژنەكانی پێشوو، لە یارییە ئاگرینەكانیش هیچ رووداو و بریندارێك نەبووە.

دووپاتیكردەوە، رۆژانی جەژن چەند رۆژێكی ئارام بووە بۆ سلێمانی.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: سبەینێ ئەگەری بارانبارین هەیە

بابەتی دواتر

لە چەمچەماڵ ئامادەکاریی بۆ یادی 36 ساڵەی کارەساتی ئەنفال دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share