بۆ پێداچوونەوە بە ئەزموونی سیاسیی عێراقدا داوای کۆبوونەوەی باڵای سەرکردەکان دەکرێت

عەممار حەکیم

عەممار حەکیم سەرکردەی رەوتی حیکمە داوا دەکات بۆ پێداچوونەوە بە ئەزموونی سیاسیی عێراق و ئەو هەڵانەی ئەنجامدراون، کۆبوونەوەی باڵای سەرکردە سیاسییەکان ئەنجامبدرێت.

عەممار حەکیم لە وتاری یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا رایگەیاند، داوا لە سەرکردە نیشتمانییەکان دەکەم، کۆبوونەوەیەکی ناوەندیی بە پشتبەستن بەو ژینگە ئەرێنییەی کە وڵات پێیدا تێدەپەڕێت پێداچوونەوە بە ئەزموونی سیاسیی عێراقدا بکەین و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە بکەین ئەو هەڵانە دیاری بکەین کە هۆکارن بۆ چەقبەستوویی سیاسیی لە عێراق.

جەختیشیکردەوە، چەقبەستوویی سیاسیی بەربەستی سەرەکییە لەبەردەم بونیادنانەوەی وڵات و گەشەپێدانی.

داوایشیکرد، سەرکردە سیاسییەکان لە دانانەوەی چوارچێوەی سیاسیی چاویان لە زیان و قازانج نەبێت، بەڵکو چاویان لە بەرژەوەندییەکانی وڵات و مافی هاوڵاتییان بێت.

بابەتی پێشتر

بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێرئاو کەوت

بابەتی دواتر

ئەو کەسەی براکەی کوشت خۆی رادەستی پۆلیس کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بودجەی ماددەی 140 زیاددەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بودجەی ماددەی 140 لە پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵدا زیاد دەكرێت. دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share