كەركوك.. ئەو دوو چەكدارەی بەنیازبوون بۆمبێكی چێندراو دابنێن دەستگیركران

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری كەركوك گواستیەوە، ئەو دوو چەكدارەی شەوی ڕابردوو لە بازاڕی پەنجا عەلی شاری كەركوك بە نیازبوون بۆمبێكی چێندراو دابنێن، بەرەیانی ئەمڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی شارەكەوە دەستگیركران.

راشیگەیاند، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و بە بڕیاری دادوەر دوو تۆمەتبارەكە راگیراون.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، شەوی رابردوو دوو چەكدار لە كاتی دانانی بۆمبێك لە بازاڕی پەنجا عەلی شاری كەركوك ئاشكرابوون، هاوكات تەقەیان لە هێزەكانی پۆلیس كرد و پۆلیسێكیان برینداركرد و دواتریش هەڵاتن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی بەربەستکردنی شەقامێکەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، لاینێکی پردی تاسڵوجە بە ئاڕاستەی بازگەکە بەربەستکراوە. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی…
Total
0
Share