کاسبکارێک: ئێمە شک و گومانمان هەیە لە سووتانی بازاڕی لەنگە

ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا ئاگر لە بازاری لەنگەی هەولێر کەوتەوە، کاسبکاران و دووکاندارانی بازاڕی لەنگە دەڵێن، “گومانمان هەیە لە سووتانی بازاڕەکە.”

کاسبکاران باس لەوەدەکەن، زیانەکان زۆرن و بە سەدان دووکان سووتاون و بە دیاریکراوی نازاندرێت زیانەکان چەندن، بەهۆی بەردەوامی ئاگرەکەوە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەشێوەیەکی بەردەوام ئۆتۆمبێلێکی ئاگرکوژێنەرەوە لەبەردەم بازاڕی لەنگە هەبووە، بەڵام شەوی رابردوو ئەو ئۆتۆمبێلە لەوێ نەبووە و جێگەی پرسیارە بۆیان.

ئاگرەکەی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە دوای کاتژمێر 7:30 خولەکەوە دەستی پێکردووە و بەردەوامی هەیە و لە ئێستادا تیمەکانی ئاگرکوژێنەرەوە لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدان.

بابەتی پێشتر

وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك قوربانی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

عێراق نرخی گەنمی ئەمساڵی دیاریکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی ماسی گرانبوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی ماسی لە بازارەكاندا گرانبووە و یەك كیلۆ ماسی گەیشتووەتە 9 هەزار…
Total
0
Share