تەندروستیی سلێمانی پلانی رۆژانی جەژنی راگەیاند

تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان تیمەکانی تەندروستی لە چەند شوێنێک جێگیردەکرێن.

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ پێشوازیكردن لەجەژنی رەمەزانی پیرۆز، تەندروستیی سلێمانی پلانی بۆ رۆژانی پێش جەژن و رۆژانی جەژن داناوە و تیمی تەندروستی لە ناو بازاڕەكان و شوێنە گەشتیارەكان و ناوچە جیاجیاكان جێگیردەكات”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بەپێی پلانەكە رۆژانی پێش جەژن تیمی تەندروستی لەبەردەركی سەرا و كاسۆمۆڵ لە كاتژمێر 9ی بەیانی تاوەكو 10ی شەو دادەنرێت”.

تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، یەكەم رۆژی جەژن 8 تیمی تەندروستی لە سەرقەبران و پاركی ئازادی و شەقامی سالم و چاڤی لاند و پاركی هەواری شار دادەنرێن، دووەم رۆژی جەژن 9 تیمی تەندروستی لە پاركی ئازادی و سەرچنار لە كاتژمێر 2ی نیوەڕۆ تاوەكو درەنگانێكی شەو دادەنرێن، سێیەم رۆژی جەژن 4 تیمی تەندروستی لە پاركی ئازادی و سەرچنار و پاركی ئازادی و چاڤی لاند دادەنرێن.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لەڕۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لەسەرجەم شوێنە گەشتیارییەكان و بنكە و مەڵبەندە تەندروستییەكانی دەرەوەی شار تیمی تەندروستی تەرخانكراوە بۆئەوەی خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشكەشی هاوڵاتییان بكەن.

لە راگەیەندراوەکەی تەندروستیی سلێمانیدا هاتووە، هاوڵاتییان دەتوانن لەكاتی پێویست و روودانی هەر رووداوێكی نەخوازراو پەیوەندی بكەن بە سەنتەری خێرای فریاكەوتنی ژمارە (122) یاخود ژمارە تەلەفۆنی (07701949090-07701949191) بۆئەوەی تیمەكانی تەندروستی بەهانایانەوە بچن.

تاکو ئێستا دیار نییە کەی لە هەرێمی کوردستان یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت، بڕیارە سبەی ئێوارە لیژنەی بینینی مانگ چاودێریی مانگ بکەن و یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریبکەن.

 

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی ئەوقاف یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومەت بە بازرگانانی قەرزدار ناوێرێت.. وا بڕوات وەرگرتنەوەی قەرز لە سەرمایەداران 100 ساڵی دەوێت

سەرمایەدار و بازرگانانی هەرێمی كوردستان نزیكەی 905 ملیار دینار قەرزاری حكومەتن، كە پێشتر و لەچوارچێوەی “قەرزی ئاسانكاری”دا وەریانگرتووە،…
Total
0
Share