بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار زیاتر بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 147 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی 100 دۆلار بە 147 هەزار و 450 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە كاتێكدایە كە حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق ئەمساڵ چەند بڕیار و رێكارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار گرتووەتەبەر، بەڵام ماوەی چەند رۆژێكە نرخەكەی بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

بابەتی پێشتر

بڕیاری دابەزاندنی نرخی بەنزین خرایە بواری جێبەجێكردنەوە

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی پلانی رۆژانی جەژنی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share