خۆرگیرانەکەی سبەینێ رێگری لە بینینی مانگ دەکات؟

سبەینێ دووشەممە دیاردەی خۆرگیرانی تەواوەتی روودەدات و لە بەشێک لە وڵاتانی جیهان هەستیپێدەکرێت، هاوکات چاودێری بینینی مانگ دەکرێت بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.

محەمەد شەوکەت عەودە ئەندامی یەکێتیی گەردوونناسیی نێودەوڵەتی رایگەیاند، سبەینێ دووشەممە دیاردەی خۆرگیران روودەدات، بەڵام تەنها لە ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا و زەریای ئەتڵەسی و زەریای هێمن هەستیپێدەکرێت و لە وڵاتە عەرەبییەکاندا هەستی پێناکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی خۆرگیرانەکە چوار خولەک و 28 چرکەیە، کە ئەمە کاتێكی زۆر نییە بۆ ئەو دیاردەیە، جگە لەمەش لەو کاتەدا دەتوانرێت هەسارەکانی زوهرە و موشتەری ببینرێن، کە ئەمە خاڵی جیاکەرەوەی ئەم خۆرگیرانەیە بەراورد بەوانەی دیکە.

ئاشکراشیکرد، بەپێی هەژمارە گەردوونییەکان رۆژی دووشەممە ئەستەمە مانگ لە هیچ شوێنێکی جیهان ببینرێت، بۆیە خۆرگیرانەکە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر نابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میسر نزیکەی یەک ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بۆ رێگری لە پچڕانی کارەبا لە وەرزی هاوین تەرخاندەکات

میسر دەیەوێت رێگری لە پچڕانی کارەبا لە وەرزی هاوین-دا بکات. مستەفا مەدبولی، سەرۆک وەزیرانی میسر، رایگەیاند، وڵاتەکەی پێویستی…
Total
0
Share