دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: رێگا بەهیچ لایەنێک نادەین سەودا و مامەڵە بە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە بکات

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایگەیاند، رێگا بەهیچ لایەنێک نادەن سەودا و مامەڵە بە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە بکات.

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هەر بەلاڕێدا بردنێکی جێبەجێکردنی بڕیاری توطینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کە لەلایەن دادگای فیدڕاڵەوە دەرچووە،

بۆ خزمەتی دەسەڵاتی مووچە دز ، رووبەڕووی ڕق وتوڕەیی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خانەنشینان و کەسوکاریانتان دەکاتەوە، چیتر لەهیچ کەس و لایەنێکی قبوڵ ناکەین ببنە واعیزی سوڵتان و گسک لێدەری بەردەم بارەگای گەورە دزەکان و ببنە دەڵاڵێکی بێئابڕوو لە پێناو مشتێ دۆلاری نەوتاویدا.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەم هۆشدارییە بۆ هەمووتانە، لەو پیلانگێڕییەی دەسەڵات وکلکەکانی باش تێگەیشتووین کەدەیانەوێ پارەی دزراوی TBI بخەنە ئەستۆی فەرمانبەران و پێچ لێبدەن بەدەوری بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیدا، ئەو بانکە پێشتر نەیتوانیوە پارەکانی خۆی بپارێزێت و چەتەکانی هەرێم زیاتر لە چوار ملیار دۆلاریان لەو بانکە بردووە ، ئێستا چۆن گەرەنتی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران وخانەنشینانی پێدەکرێت؟!.

لە بەشێکی دیکەدا باسلەوەکراوە، جارێکی دیکە رێگا بەهیچ لایەنێک نادەین سەودا و مامەڵە بکات بە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە هاوشێوەی فرۆشتنی پاشەکەوتەکە بە نرخێکی هەرزان لەسەروبەندی پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراق بۆساڵەکانی2023- 2025, ئێوە خەنجەرێکی ژەهراوین هەرگیز نەمانبینیوە خەنجەر زام تیماربکات، بەڵکو زامەکانی قوڵترکردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

سودانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە بڕیاریدا

بابەتی دواتر

لەناو گۆڕەپانی فڕۆکەخانەیەکدا دوو فڕۆکە پێکیاندادا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share