چوار رۆژە گەڕان بەدوای تەرمی منداڵەكەی چۆمان بەردەوامە

ماوەی چوار رۆژە گەڕان بەدوای تەرمی ئەو منداڵەی لە ئاوی چۆمان خنكا بەردەوامە و بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت، تیمەكانیان بە درێژایی رووبارەكە چاودێری دەكەن.

رائید رەوەند مەغدید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، ئەمڕۆ بۆ چوارەمین رۆژە تیمەكانیان سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمی (ئەیهان)ی تەمەن پێنج ساڵان، بەڵام تائێستا هیچ ئەنجامێك بەدەستنەهاتووە.

وتیشی، “لەئێستادا تیمەكانمان بە درێژایی رووبارەكە چاودێری دەكەن و، چەند تیمێك لە چەند شوێنێكی جیاجیا سەرقاڵی ئەوكارەن”.

ئاستی ئاوی رووبارەکان زۆر بەرز و لێژ و تیژڕەوە و، پلەی گەرمی ئاوەکەی زۆر زۆر ساردە، ئەمەش ئاستەنگی لەبەردەم كارەكانی گەڕان دروستكردووە، رائید رەوەند وای وت.

رۆژی هەینی دوای ئەوەی خێزانێکی دانیشتووی هەولێر بەمەبەستی گەشت و سەیران روویان لە شارۆچکەی گەڵاڵە کرد، منداڵەكەیان كەوتە ناو رووباری چۆمان، باوکەکەش بەمەبەستی رزگارکردنی خۆی هەڵدایە ئاوەکە و بەهۆیەوە هەردووكیان خنكان.

باوكی منداڵەكە ناوی (سۆران)ە، بە ماوەیەكی كەم پاش رووداوەكە تەرمەكەی دۆزرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوبەری ناحیەی قەرەهەنجیر لەسەر گرتە ڤیدیۆی ‘قەرەباڵخی نەوت وەرگرتن’ ڕوونکردنەوە دەدات

دوێنێ یەكشەممە 11ی تشرینی یەكەم، ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە كە تیایدا دەردەكەوێت، لە قەرەهەنجیر “هاوڵاتییەكی زۆر ڕادەكەن…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان: سبەینێ دەرگای بانکەکان دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی، ڕایگەیاند، سبەینێ دەرگای بانکەکان بە ڕووی هاوڵاتییاندا دادەخرێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکانی…
Total
0
Share