زانیاریی نوێ لەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەران

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، سبەی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەران دەدات.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر پرسی ناردنی ئەو 700 ملیار دینارەكەی حكومەتی عێراق دەكرێت كە بە قەرز دەدرێتە هەرێمی كوردستان.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، یەكێك لە بڕگەكانی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكردنە لەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوت ئەوەش دوای ئەوەی 700 ملیار دینارەكە لە بەغدادەوە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.

لە دوا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاری ناردنی دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار بە قەرز بە هەرێمی كوردستان درا كە بە سێجار و هەر جارەی 700 ملیار دینار رەوانەدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە مەرجەوە سەردانیكردنی ڕاگیراوان و سزادراوان دەستیپێكردەوە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەمەرجی جێبەجێکردنی ڕێنماییە خۆپارێزی و تەندروستییەکان، بڕیاریانداوە سەردانیکردنی سزادراوان لە…
زیاتر ببینە

وتەبێژی شارەوانیی هەڵەبجە: گەورەکردنی نەمامێک چەندین ساڵی پێویستە بەڵام ئاژەڵێک لە چرکەیەکدا هەوڵەکەمان بەفیڕۆدەدات

وتەبێژی شارەوانیی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، ئەو سزایانەی ئێستا بۆ دیاردەی بەرەڵاکردنی ئاژەڵ لەناو شاردا هەن توند نین و دەبێت…
Total
0
Share