وەزارەتی بازرگانیی عێراق: دەست بە دابەشکردنی سێیەم بەشە ئاردی ئەمساڵ دەکرێت

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڵاویکردەوە، لە سبەینێ شەممەوە دەست بە دابەشکردنی سێیەم بەشە ئاردی ئەمساڵ دەکرێت بەسەر بریکارەکانی ئارددا و بە گوێرەی خشتەیەک دەبێت کە ناوچە هەژارنشینەکان زووتر ئاردیان بەسەردا دابەش بکرێت.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پارەی وەرگیراوی لیستەکان بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت لە سەرانسەری وڵاتدا و لە رێگەی ئەو هەژمارە بانکییانەوە دەبێت کە کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە پەسەندی کردووە.

جەختیشیکردووەتەوە، چاودێری وردی پڕۆسەی دابەشکردن و ئامادەکردنەکە دەکەن تا دەگاتە دەستی بریکارەکان و لەوێشەوە بۆ دەستی هاوڵاتییان لە رێگەی لیژنەکانیانەوە و بە گرنگییەوە لە سکاڵای هاوڵاتیان دەڕوانن ئەگەر هەبێت سەبارەت بە جۆرێتی ئاردەکە و وەرگرتنی بڕە پارەیەی زیادە بەرامبەر بە هەر ئەندامێکی خێزان لەلایەن بریکارەکانەوە.

بابەتی پێشتر

باندێكی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی بەغداد دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share