لە وەزارەتی داراییەوە زانیاری لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ ئاشكرابوو

بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی مانگی سێ رەوانەی بەغداد كراوە و دەشڵێت، “ئەگەر بەغداد مووچەی مانگی سێ بنێرێت راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

محەمەد عەبدولقادر بەڕێوەبەری گشتیی ژمێركاری لە وەزارەتی دارایی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ بەغداد مووچەی هێزە ئەمنییەكانی رەوانەی هەرێمی كوردستان كرد و چاوەڕواندەكرێت تاوەكو رۆژی پێنجشەممە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو بهێندرێت.

راشیگەیاند، داوایان لە بەغداد كردووە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی سێ بە یەك گوژمە بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت و هەر كات پارەكە رەوانەكرا راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ بەر لە جەژن دەكرێت.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە ئاسایشی هەولێرەوە

بابەتی دواتر

كۆمسیۆن فەرمانبەران و دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی شۆرتێکەوە کارەبای قەزای دووکان پچرا

وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، به‌هۆی دروستبوونى شۆرتێكه‌وه‌ كاره‌باى قه‌زاكه‌ بڕاوه‌. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێم، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “دروستبوونی…
Total
0
Share