بەسڕە.. بەهۆی رووداوێكەوە چەند خوێندكارێك بوونە قوربانی

لە سنووری پارێزگای بەسڕە بارھەڵگرێك خۆیكرد بەناو ژمارەیەك خوێندكاردا و بەهۆیەوە 6 خوێندكارانی گیانیان لەدەستدا و 14ی دیكەش برینداربوون.

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردووەتەوە، لە قەزای هاریسەی باكووری پارێزگای بەسرە بارھەڵگرێكی ساردكەرەوە دوای ئەوەی كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی كێشاوە بە ئۆتۆمبێلێكی تایبەت بە گواستنەوەی خوێندكاران كە شەش خوێندكار گیانیانلەدەستداوە و 14ی دیكەش برینداربوون.

هاوكات ئەسعەد غێدانی، پارێزگاری بەسرە بەو هۆیەوە سێ رۆژ ماتەمینی لە پارێزگاكە راگەیاند.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتییەوە

بابەتی دواتر

لەتیف نێروەیی: هەڵبژاردن دوابخرێت مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم دروستدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share