کەشناسێک: شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکەمان دەکات و بەشێکی لە رۆژانی جەژندا دەبێت

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی دەڵێت، “بارانێکی دیکەی باش ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە لە نێوان کۆتا رۆژەکانی رەمەزان و رۆژانی جەژندا دەبێت.”

بە گوێرەی قسەکانی شاڵاو هیدایەت، لە رۆژی دووشەممەی داهاتووەوە کە کۆتا رۆژەکانی مانگی رەمەزان دەبێت، گۆڕانکاری لە کەشوهەوادا دروستدەبێت و پێشبینی دەسپێکردنەوەی بارانبارین دەکرێت، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی رێژەی شێ لە هەوادا بەهۆی شەپۆلی دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست.

کەشناسەکە دەشڵێت، بارانبارین لە رۆژانی جەژنیشدا بەردەوامی دەبێت و باراناوی دەبێت، ئەم سیستەمە بەتەواوی بەشێوازی ناسەقامگیری کەش دەبێت و تاوەبارانی بەخوڕ و هەورەبروسکەی بەهێز و تەرزەی لەگەڵ دەبێت.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی دەستەی کەشوهەوای عێراقیش، لە رۆژی یەکشەمەی داهاتووەوە گۆڕانکاری لە کەشوهەوادا دروست دەبێت و شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین روو لەناوچەکە دەکات.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. لەسەر ئەركی پزیشكێك دەیان نەمام دەڕوێندرێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی عێراق لە رێگەی بانکی رەشیدەوە قەرزی دەستپێشخەری دەداتە هاوڵاتییان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەک خوێندکار گەیەندرانە نەخۆشخانە

لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی رایگەیاند، لەو خوێندنگەیەی خوێندکارێک گیانیلەدەستدا ژمارەیەک خوێندکاریش گەیەندراونەتە نەخۆشخانە. سامان نادر، لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی…
Total
0
Share