رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویدا و دوو کەس برینداربوون

لەسەر رێگای هەولێر – کۆیە نزیک گوندی پیرەر، رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویدا و بەهۆیەوە دوو شۆفێر بە سەختی برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر رێگای هەولێر – کۆیە نزیک گوندی پیرەر، رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویدا .
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هۆکاری سەرەکیی رووداوەکە ئۆتۆمبێلی کیا دوو تەنییەکە بووە و بەهۆی خێرایی زۆرەوە کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لە دەستداوە و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکەدا، ئۆتۆمبێلی کیا دوو تەنییەکەش بەهۆی توندی خۆپیاکێشانەکە بووە بە دوو پارچەوە.
باس لەوەش دەکات، بە هۆکاری رووداوەکەوە شوفێری هەردوو کیا دوو تەنییەکە برینداربوون.
No photo description available.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە چواره‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی مام جه‌لالدا پەیامێكی بڵاوكردەوە

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لە چواره‌مین ساڵیادی كۆچی مام جه‌لال پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، به‌ڵێن دوپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ ھه‌میشه‌،…
زیاتر ببینە

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی: مـ.ـەسرور بـ.ـارزانی ئەگەر ئۆکەی یەکێتی و سەرۆک بافڵی نەبێت ڕەنگە ببێتە پارێزگار

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی ڕایدەگەیەنێت، واقیعێکی مێژوویی، سیاسی و جوگرافیی سەلمێندراو هەیە کە ئەگەر پـ.ـارتی بیەوێت تاکڕەوی جێبەجێبکات، دەسەڵاتەکەی…
Total
0
Share