زێڕ بەرزبوونەوەی پێوانەیی تۆمارکرد و نرخی هەر گرامێکی گەیشتە 72 دۆلار

بەرزبوونەوەی زێڕ ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد، دوای ئەوەی هەر ئۆنسەیەکی کانزاکە، نرخەکەی گەیشتە 2261 دۆلار و داتاکان دەریانخستووە، هەڵئاواسان لە ئەمریکا لە مانگی شوبات مامناوەند بووە و چاوەڕوان دەکرێت بانکی ناوەندیی ئەمریکا رێژەی سوود کەمبکاتەوە.

بەپێی CME، بازرگانان پێشبینی دەکەن، بە رێژەی 69%، بانکی فیدراڵیی ئەمریکا لە مانگی حوزەیران رێژەی سوود کەمبکاتەوە و ئەوەش کاریگەری هەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی کانزاکە.

هەر کیلۆگرامێک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان نرخەکەی بۆ 72 هەزار و 736 دۆلار بەرزبووەتەوە و ئەوەش ژمارەیەکی پێوانەییە و هەر گرامێکی کانزاکەش گەیشتووەتە 72 دۆلار و 74 سەنت.

لە بازاڕە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان بە گوێرەی نرخی ئێستای بازاڕە جیهانییەکان و شکاندنەوەی بە دۆلاری ئەمڕۆ بەبێ حەقدەست، بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار 21 به 470 هەزار دینارە

زێڕی عەیار 18 به 405 هەزار دینارە

زێڕی عەیار 24 به 535 هەزار دینارە

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان: لێپرسینەوە لە خۆمان دەکەین و چارەسەری کەموکورتییەکانمان دەکەین

بابەتی دواتر

ئەكرەم ئیمام ئۆغلۆ كێیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ دووشەممە کەمێک دابەزیوە.…
Total
0
Share