بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 147 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 146 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیار و رێوشوێنێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار گرتووەتەبەر كە ئەوەش كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهاكەی هەبووە.

بابەتی پێشتر

تەقینەوەیەك لە كفری روویدا

بابەتی دواتر

وتەبێژی حکومەتی عێراق: بەنزین بە کوالێتیی بەرزتر و بە نرخی قبووڵکراو دابیندەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share