سەرۆك كۆمار لەبارەی مووچەوە لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆبووەوە

د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق پێشوازیكرد لە تەیف سامی وەزیری دارایی و جەختیكردەوە لە پێویستی پەلەكردن لە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و گرێبەستەكان و سوودمەندانی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی.

لە دیدارەكەدا ژمارەیەك دۆسیەی ئابوری و دارایی تاوتوێكران و سەرۆك كۆمار ئاماژەی بە گرنگی گرتنەبەری پلانی ستراتیژی مۆدێرن كرد، كە ئاستی ئابوریی عێراق گەشەپێبدات و كار بۆ دەستەبەركردنی لایەنی دارایی حكومەت و هاوڵاتییان بكات.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە پێویستی پەلەكردن لە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و گرێبەستەكان و سوودمەندانی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی بە تایبەت دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی و ئاماژەی بەوەشكرد، دواكەوتنی خەرجكردنی شایستە داراییەكانی ئەو چین و توێژانە، راستەوخۆ كاریگەرییان لەسەر بارودۆخی ژیان و ئابوری و كۆمەڵایەتی لە هەرێمدا هەبووە.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی یەکێتی: لیستمان ئامادەیە و پێوستمان بە درێژکردنەوەی وادەکە نەبووە

بابەتی دواتر

هەفتەی داهاتوو هێڵی کارەبای عێراق - ئوردن دەکەوێتە کار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share