دۆلار بۆ خوار 147 هەزار دینار دابەزی

بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان لە بەیانی ئەمڕۆدا دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بە جۆرێک 100 دۆلاری ئەمریکی لە هەولێر بۆ 146 هەزار و 850 دینار و لە سلێمانی بۆ 146 هەزار و 900.

ئێوارەی دوێنێ بەهای 100 دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان لە سەروو 147 هەزارەوە بوو، بە 147 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.

ماوەی چەند رۆژێکدا بەهای دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ناجێگیرە و لەماوە چەند رۆژێکدا لە 150 هەزار دینارەوە دابەزین بۆ 146 هەزار و 800 دینار و دواتر تا 148 هەزار دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینییەوە، بەر لەوە داببەزێتەوە بۆ ئەو نرخەی ئەمڕۆ.

 

 

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ کۆتا وادەیە بۆ پێشکەشکردنی ناوی كاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان

بابەتی دواتر

بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک ئەنجومەنی نوێنەران پەیڕەوی ناوخۆ هەمواردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژنامەی سەباح: لێدوانەکانی سەرۆکی یەکێتی لەبارەی بەڕێوەبردنی کەرکوک دڵنیایی بۆ هەموو لایەنەکان دروستکردووە

سەرنوسەری رۆژنامەی سەباحی رەسمیی عێراق بابەتێکی لەسەر کەرکوک نوسیووە و لە ژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامەکەدا بڵاویکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە،…
Total
0
Share