كەشناسیی هەرێم: پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ و سبەی پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و ئەگەری بارانبارینیش لەئارادا نییە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

دەشڵێت، پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە بە (1-2) پلە، بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

دەربارەی كەشوهەوای سبەینێش بەپێی پێشبینییەكان، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و، پلەكانی گەرما بە نزیكەی (2-3) پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی شارەكانیش بە پلەی سیلیزی بەمجۆرە دەبن، (هەولێر 22، سلێمانی 21، دهۆک 21، زاخۆ 22، هەڵەبجە 22، کەرکوک 24، سۆران 19، حاجی ئۆمەران 12 و گەرمیان 25 پلە).

بابەتی پێشتر

راوێژكاری سودانی: دۆلار زیاتر دادەبەزێت

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ کۆتا وادەیە بۆ پێشکەشکردنی ناوی كاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: كەمئەندامان سەلماندیانەوە كەمئەندامی ناتوانێت رێگربێت لەبەردەم ئیرادەی سەركەوتندا

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، كەمئەندامان سەلماندیانەوە كەمئەندامی ناتوانێت رێگربێت لەبەردەم ئیرادەی سەركەوتندا. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی…
Total
0
Share