پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی بە تۆمەتی دزینی ئاڵتون راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، لە راگەیەنداوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادان لە لایەن دادگای گەرمیانەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت .
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، لە ئێستادا تۆمەتبار ( أ،م لەدایكبووی 1997 ) بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لەكاتی لێكۆڵینەوەكان دەركەوت كە تۆمەتبار بە تۆمەتی دزینی ئاڵتون، لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان داواكراوبووە .