بڕیاربوو ئەمڕۆ كۆمپانیاكانی دەستی کاری هەولێر، سلێمانی و دهۆک لە بەردەم وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی گردبوونەوەیەک ئەنجامبدەن.
پەیامنێرمان لە هەولێر پێیڕاگەیاندین، هێزە ئەمنییەكان رێگە بە گردبوونەوەكە نادەن و ژمارەیەك زۆری كارمەندی ئەمنی بڵاوەپێكراون.
ئەوەشی وت، نوێنەرانی كۆمپانیاكانیش لە هەوڵدان تا رێگەیان پێبدرێت داواكاری و ناڕەزایەتییەكانیان بگەیەنن.