توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم هەڵكشا

شەش هەزار و 60 پشكنین ئەنجامدراوه

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، 601 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئازار ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەو ماوەیەدا شەش هەزار و 60 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و لەو ژمارەیە 601 توشبوو تۆماركراوە.

هەر لەو ماوەیەدا 222 توشبوو چاكبوونەتەوە و پێنج توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

كۆی گشتیی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 117 هەزار و 412 توشبوو، لەو ژمارەیە 107 هەزار و 640 توشبوو چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 622 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكەم گیانلەدەستدان بە گۆڕاوێكی ئەنفلۆنزای پەلەوەر راگەیەندرا

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی گیانلەدەستدانی كەسێك بەهۆی یەكەم تووشبوون بە زنجیرەیەكی ئەنفلۆنزای باڵندە رادەگەیەنێت. رێكخراوەكە رایگەیاند، قوربانییەكە نیشتەجێی مەكسیك-ە…
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: جیهان لەمەترسیی لەدەستدانی هەلی زاڵبووندایە بەسەر کۆرۆنا

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرایکرد، جیهان لەمەترسیی ئەوەدایە هەلی ‏سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنا لەماوەی ئەمساڵدا لەدەستبدات، لەکاتێکدا وڵاتانی جیهان پلە…
Total
0
Share