سەندیکای کارمەندانی تەندروستی بایکۆتی دەوامی راگەیاند

لقی سلێمانیی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی رایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە بایکۆتی دەوام دەکەن لە سەرجەم ناوەند و بنکە و نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەندە تەندروستییەكان جگە لە فریاکەوتن و شوێنە هەستیارەکان.

هاوژین عوسمان، بەرپرسی لقی سلێمانیی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەکانیان و خراپی دۆخی دارایی کارمەندانەوە، بڕیاری بایکۆتی دەوامیان داوە.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای لێدوانی وەزیری دارایی هەرێم و قسەکانی کە هیچ وادەیەکی بۆ دابەشکردنی مووچە رانەگەیاند و هیچ تروسکاییەک بۆ دابەشکردنی مووچەکانیان نییە، وایكرد بڕیاری بایکۆت بدەن.

هاوژین عوسمان باسی لەوەشکرد، بە ناچاری بڕیارەکەیان داوە و داواکارییان لە ئێستادا داوایەكی سەرەتاییە کە مووچەکانیانە و وتی، “ئومێدمان وایە بەو پارەیەی لە بەغدادەوە هاتووە، لەگەڵ داهاتی ناوخۆ لە دوای کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی وەزیران دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت”.

بابەتی پێشتر

ئەو خواردنانەی یارمەتی خەوێکی باشتر دەدەن

بابەتی دواتر

قائیمقامیه‌تی سلێمانی: لە مانگی رەمەزاندا 13 تۆن خۆراك و كاڵا و شمه‌كی خراپی له‌‌ناوبراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی 100 دۆلار بە 151و…
زیاتر ببینە

یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

سبەینێ سێشەممە وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆدەبنەوە. سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی…
Total
0
Share