عێراق خاوەنی 43 فڕۆکەیە و تەنها 21یان کاردەکەن

عێراق تا ئێستا خاوەنی 43 فڕۆکەی نەفەرهەڵگرە و تەنها 21یان کاردەکەن، وەزارەتی گواستنەوەی عێراقیش ئاشکرایدەکات بەشێک لە فڕۆکە لەکارکەوتووەکانیان چاککردووەتەوە و خراونەتەوە کار.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، تا ئێستا حەوت فڕۆکەی لەکارکەوتوو چاککراونەتەوە و خراونەتەوەکار، تا کۆتایی ئەمساڵیش هەوڵدەدەن لایەنی کەم 10 فڕۆکەی دیکە بخەنەوەکار.

میدیا عێراقییەکان بڵاوکراونەتەوە، لە کۆی ئەو 43 فڕۆکە نەفەرهەڵگرەی عێراق خاوەندارێتیان دەکات 22یان لەکارکەوتوون ناتوانن بفڕن، کە خۆیان لە جۆرەکانی ئێرباس و بۆمباردیی و بیۆنگ_دا دەبیننەوە.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، لەگەڵ چاککردنەوەی ئەو ژمارەیە لە فڕۆکە هێشتا 32% ی فڕۆکەکانی عێراق لەکاردا نین.

بابەتی پێشتر

کارمەندانی کارەبای سلێمانی بایکۆتیان راگەیاند

بابەتی دواتر

سبەینێ دیاردەیەکی گەردوونی روودەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەوڵی زیادكردنی مووچەی توێژێك دەدرێت

هەوڵدەدرێت مووچەی چاودێریی كۆمەڵایەتی لە پڕۆژەیاسای بودجەدا زیادبكرێت و هاوڵاتییانی ناوچە دابڕاوەكانیش دەگرێتەوە. ئەمڕۆ شەممە ئەحمەد ئەسەدی وەزیری…
Total
0
Share