بەشی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین بەردەوام دەبێت.
کەشناسیی هەرێم لە بارەی کەشوهەوای ئەمڕۆوە رایدەگەیەنێت، “ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی نمەباران و هەندێکجار مامناوەند دەبێت، هەروەها ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکاندا هەیە و پلەکانی گەرمی نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە دەڵێت، “ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانی پچڕ پچڕ، هاوکات لە کاتەکانی ئێوارەدا رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت لە ناوچەکانی گەرمیان و هەڵەبجە و هەندێک ناوچە لە باشووری پارێزگای سلێمانی، هەروەها پلەکانی گەرمی نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.