سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریکا دەکات

بڕیارە سەرۆک وەزیرانی عێراق ناوەڕاستی مانگی داهاتوو سەردانی ئەمریکا بکات.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی 15ی نیسانی 2024، لەسەر بانگهێشتی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ، محەمەد شیاع سودانی، سەردانی ئەمریکا دەکات.
لە بارەی ئامانجی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە، ئاماژە بەوەدەکات، مەبەست لە سەردانی سودانی و کۆبوونەوەی لەگەڵ بایدن، درووستکردنی هەماهەنگییە لەبارەی ئامانجە هاوبەشەکانی عێراق و ئەمریکاو بەهێزکردنی پەیوەنییەکانی نێوانیان.
لە راگەیەندراوەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا هاتووە، بایدن و سودانی پابەندبوونی خۆیان بە رێککەوتننامەی ستراتیژی و قووڵکردنەوەی دیدگای هاوبەشیان بۆ عێراقێکی سەقامگیر دووپاتدەکەنەوە.
چاکسازییەکانی بواری ئابووریی عێراق بە ئامانجی گەشەپێدانی کەرتەکە یەکێکی دیکە دەبێت لە تەوەرەکانی گفتوگۆی نێوان هەردوو سەرۆک، هەروەک لە راگەیەندراوەکەی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا هاتووە.
بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەک لە نەینەوا روویدا

بابەتی دواتر

سەمیر هەورامی: ئەو کەسەی بە ناوی وتەبێژی حکومەتەوە قسەدەکات هیچ پەیوەندییەکی بە یەکێتییەوە نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: له‌م کاته‌ سه‌خته‌دا بیرمان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی و گه‌لی ئێرانی دۆست و دراوسێدایه‌

سەرۆکی هەرێم رایدەگەیەنێت، له‌م کاته‌ سه‌خته‌دا بیرمان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی و گه‌لی ئێرانی دۆست و دراوسێدایه‌. لە بارەی ئەو…
Total
0
Share