سەنتەری میترۆ: با سەرۆكایەتی پەرلەمان لە پەنجەرەوە تەماشاكەر نەبن

لە حەوشەی پەرلەماندا هێرش كرایەسەر پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا

دەربارەی هێرشكردنەسەر پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا، سەنتەری میترۆ داوا لە سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكات لێكۆڵینەوە لەو كەسە بكەن كە لە حەوشەی پەرلەماندا هێرشدەكاتەسەر ئەو ڕۆژنامەنوسە و داواشی لێدەكات “لە پەنجەرەی پەرلەمانەوە وەك تەماشاكەر دەرنەكەون”.

ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی كانونی دووەم لەمیانەی وەرگرتنی لێدوان لە سەرۆك فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان، لەلایەن ژمارەیەك پاسەوانەوە پەلاماری ئەیوب وەرتی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا درا.

دەربارەی ڕوداوەكە سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی ڕۆژنامەنوسان لە بەیاننامەیەكدا داوا لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەكات دەستبەجێ لێكۆڵینەوە لەو كەسە بكەن كە لەناو حەوشەی پەرلەمان و لە بەردەم سەرۆكی لیستی یەكگرتووی ئیسلامی هێرشدەكاتەسەر ڕۆژنامەنوسێك و پێی دەڵێت، “بەشەق دەتكەمە دەرێ”.

میترۆ لەسەر زاری ئەیوب وەرتی دەڵێت، “تەنها لۆكەیشینم گۆڕی وەك هەموو ئەو میدیاكارانەی تر كەچی پاسەوانەكانی پەرلەمان هێرشیان بۆ هێنام”.

ئاماژەشدەدات، ڕوداوەكە یەكەمجار نییە لەناو حەوشەی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ڕوبدات، لە كۆتایی تشرینی یەكەمی 2017 هێرشكرایەسەر تیمی كەناڵەكانی میدیا و لە پەخشی راستەوخۆیشدا بەشەق و دار بەشێوەیەكی توند، هێرشكرایەسەر رێبوار كاكەیی پەیامنێری كەناڵی ئێن ئاڕ تی و كامێراكەیان شكاند.

سەنتەری میترۆ لەكاتێكدا ئیدانەی ئەو هەڵسوكەوتە دەكات، داواش لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەكات “لە پەنجەرەی پەرلەمانەوە وەك تەماشاكەر دەرنەكەون” و داوابكەن دەستبەجێ لێكۆڵینەوە لەو كەسە بكەن كە لەناو حەوشەی پەرلەمان هێرشی كردەسەر پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا.

بابەتی پێشتر

سامپدۆریا 2-1 ئینتەرمیلان

بابەتی دواتر

بۆچى قائانى نەبوو بە سلێمانى؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share