کەشناسیی هەرێم: بارینی باران و بەفر بەردەوامدەبێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەینێ لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێم بارانبارین بەردەوامدەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکان نمەباران دەبارێت، لەکاتەکانی ئێوارە بۆ ماوەیەکی کەم ئەگەری گۆڕینی بۆ شێوەی تاوەباران و بروسکە هەیە لە شارەکانی هەولێر و دهۆک و دەوروبەری .

پەیوەست بە کەشوهەوای سبەینێ هەینی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، سبەینێ هەینی ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەکاتەکانی بەرەبەیان دابارین بەشێوەی نمەباران دەستپێدەکات سەرەتا لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم پاشان کاریگەری درێژدەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەکان وە بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبارێت، لەکاتەکانی دوایینیوەڕۆ شێوەی دابارینەکە بۆ تاوەباران و بروسکە دەگۆڕێت بەجۆرێک هەندێک کات بۆماوەیەکی کەم پێشبینی لێزمەبارانیش دەکرێت لە سەنتەری شاری هەولێر و دەوربەری لەگەڵ ناوچەکانی گەرمیان، پلەکانی گەرما بە 3- 4 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزمدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەخاتەڕوو:

هەولێر : 13

11 سلێمانی :

10 دهۆک :

زاخۆ : 11

هەڵەبجە : 14

کەرکوک : 15

سۆران : 8

حاجی ئۆمەران : 2

گەرمیان : 16

 

 

بابەتی پێشتر

محەمەد شیاع سودانی: جەژنی نەورۆز لە گەلی کوردستان پیرۆزبێت

بابەتی دواتر

عێراق بوو بە ئەندام لە سندووقى بانکى ئەوروپا بۆ ئاوەدانکردنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌روه‌رده‌ى سلێمانى له‌باره‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى خوێندكاران بڕیاریدا ‏

به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و خوێندكارانه‌ى به‌هۆی به‌فر و ‏سه‌رماوە ناتوانن به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌كان بكه‌ن، بۆیان ده‌كرێت به‌ مۆڵه‌ت.…
Total
0
Share