وردەکاریی رووداوی تەقینەوەکانی ئەمشەوی بەغداد ئاشکراکران

ئەمشەو دەنگی چوار تەقینەوەی بەهێز لە ناوەڕاستی شاری بەغداد بیستران، دەزگا ئەمنییەکانیش رەتیدەکەنەوە تاوانکاریی بووبن.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمشەو لە ناوەڕاستی شاری بەغداد دەنگی چوار تەقینەوەی بەهێز بیستراوە، دواتر ئاشکرابووە کێشەیەکی تەکنیکی لە وێستگەی کارەبای دۆرە دروستبووە و بەهۆیەوە چوار تەقینەوەی بەهێز روویانداوە.

ئاشکراشیانکرد، تیمەکانی بەرگریی شارستانیی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ئاگرەدان کە لە ئەنجامی تەقینەوەکە دروستبووە، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن رووداوەکە ئەمنی بووبێت دوورن لە راستییەوە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: مەبەستمانە ئەم جەژنە کوردییە هاندەری هەموو لایەکمان بێت، کوردانە بیر بکەینەوە و کوردانە بڕیار بدەین

بابەتی دواتر

چوارچێوەی هەماهەنگی: پێویستە هەمووان پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share