پێنج فێڵ بۆ ئەوەی لەکاتی پیاز وردکردندا فرمێسک بە چاوتدا نەیەتەخوارەوە

پیاز یەکێکە لەو خواردنانەی بەشێوەیەکی رۆژانە بەکاردەهێنرێت، ئەوەی خاڵی بێزارییە تێیدا هاتنی فرمێسكە لەکاتی وردکردنیدا، بەڵام دەکرێت بە تاقیکردنەوەی چەند رێگایەک خۆتی لێ رزگاربکەیت لەوانەش:

-ئیشپێکردنی پانکە لە نزیک خۆتەوە کاتێک پیاز وردەدەکەیت.

-بەکارهێنانی چاویلکەیەکی داخراوە، وەک ئەو چاویلکانەی لە مەلەوانگە یان لە کارگەکاندا بەکاردێت.

-پێش 20 خولەک لە وردکردنی پیازەکە بکەرە بەفرگرەوە یان ئاوی ساردەوە.

-بیکەرە کەمێک ئاوی لیمۆ یان سرکەوە، بەم شێوەیە تامێکی خۆشتریشی پێدەبەخشێت.

-چەند مۆمێک لە نزیک خۆت دابگیرسێنە کاتێک پیاز ورددەکەیت.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی بۆ هاوڵاتییان: بێجگە لە ژمارە تەلەفۆنی 122 دەتوانن بە دوو ژمارە مۆبایلی دیکەش پەیوەندیمان پێوە بکەن

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە یەکڕیزی و تەبایی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share