رووداوێكی دیكە لە هەولێر.. تەقە كرا و كەسێك برینداركراوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، لە هەولێر دوو كەس دەستگیركران كە تەقەیان لە خاوەنی ئۆتۆمبێلێكی جۆری لێگزز كردووە و برینداریان كردووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی پۆلیسی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە بەشی پۆلیسی شەقڵاوە، بنكەی پۆلیسی سەرمەیدان، دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە تەمەنیان 20 ساڵ بووە تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێكی جۆری لێگزز لە شەقڵاوە کردووە و شۆفێرەکەی برینداربووە.

لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كاتی دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستبەسەر چەكی بەكارهاتوو لە جۆری دەمانچەدا گیرا و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بە پێی ماددە (405 بڕگە 31) لە یاسای سزادان بۆ رێكخرا و ڕەوانەی دادگا كران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی فه‌رمانیكرد: لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كانی هه‌ژاران ڕابگرن تا ڕێگه‌چاره‌ ده‌دۆزینه‌وه‌

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، فه‌رمانیكرد به‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، ڕووخاندنی ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ ڕابگرن كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ژارانه‌وه‌ كراون، تا…
زیاتر ببینە

ئەدهەم بارزانی بۆ سەرۆك بافڵ: سەركەوتنەكەتان رەنگدانەوەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەبێت

ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی، بەبۆنەی سەركەوتنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراقدا، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی…
Total
0
Share