وەزارەتی تەندروستی: شەش کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، 458 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و شەش کەسیس گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئاماری ڕۆژانەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، لە شەووڕۆژی ڕابردوودا 96 کەس لە هەولێر، 173 کەس لە سلێمانی، 162 کەس لە دهۆک، 23 کەس لە گەرمیان و چوار کەس لە ڕاپەڕین تووشی کۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد، 537 کەس چاکبوونەتەوە و شەش کەسیش گیانیان لەدەستداوە، کە سێ کەس لە سلێمانی، دووانیش لە دهۆک و کەسێکیش لە ڕاپەڕین گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 179 هەزار و 176 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 167 هەزار و 726 کەس چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و 396 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

میزەڵانەکانی حەماس خەریکە شەڕی ئیسرائیل و فەڵەستین هەڵدەگیرسێنێتەوە

بابەتی دواتر

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لە وشکبوونەوە و کەمئاوی دەدات وەک پەتایەکی بێ چارەسەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share