بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێم راپۆرتی کەشناسی بۆ چەند رۆژی داهاتوو بڵاوکردەوە و دەڵێت، “ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژى دووشەممە 18-3-2024 سەرەتا بارانبارین بە شێوەى نمەبارانى لەسەرخۆ لە کاتە جیاجیاکان لەسەر هەندێ ناوچە دەستپێدەکات و زۆربەى کاتەکان ئاسمان هەورى تەواو دەبێت و پلەکانى گەرما بە نزیکەى 1-3 پلە نزمدەبێتەوە.
رۆژى سێشەمە، دواى زیادبوون و بەهێزبوونى کاریگەرى ئەم شەپۆڵەى روو لە ناوچەکەمان دەکات، لە ئەنجامى کاریگەرى یەکگرتنى دوو نزمەپاڵەپەستۆى (دەریاى ناوەڕاست و دەریاى سوور)، بارانبارین بەشێوەى بارانى مامناوەند و بارانبارینى بەلێزمە و هەورەبروسکە بەدرێژاىی رۆژى سێشەممە سەرجەم ناوچەکەمان دەگرێتەوە .
بڕى بارانبارینى پێشبینیکراو لەگەڵ کاتى دابارین بە جیاوازى ناوچەکەمان بەم شێوەیە دەبێت :
سەنتەرى شارى دهۆک سەرووى 60 ملم
ناوچە شاخاوییەکان بە تایبەت ناوچە سنووریەکان (ئاکرێ شیلادزە چمانکێ ئامیدى ) سەرووى 70 ملم
ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ لە نێوان (45- 65) ملم دەبێت .
سنوورى پارێزگاى هەولێر: سەنتەرى شار زیاتر لە 40 ملم دەبێت و ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر لە سەرووى 60 ملم دەبێت .
ئیدارەى سەربەخۆى سۆران بڕى بارانى پێشبینیکراو لە سەرووى 60 ملم دەبێت .
سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى گەرمیان بەشێک لە پارێزگاى هەڵەبجە زۆربەى کات لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ و ئێوارە بارانبارینى بە لێزمەى دەبێت، بارانى پێشبینیکراو لە ماوەى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە بەم شێوەیە دەبێت :
سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ناوچە شاخاوییەکانى (45-75) ملم دەبێت
ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان لە (35-45) ملم دەبێت .
پارێزگاى هەلەبجە و ناوچە شاخاوییەکانى (25-35) ملم دەبێت .
ئیدارەى سەربەخۆى راپەڕین: بە درێژاى ماوەى دەستپێکى شەپۆڵەکە بارانبارینى دەبێت و بڕى بارانى پێشبینیکراو بۆ ئەم سنوورە لە نێوان (65-85) ملم دەبێت .
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەرى تەزرەبارین و هەورە تریشقە هەیە لە کاتە جیاجیاکان و هەندێک ناوچە لەگەڵ زیادبوونى خێراى با بۆ سەرووى 25 کم لە کاتژمێرێکدا .
کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لە رۆژى چوارشەممە لاواز دەبێت لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆى هەمان رۆژ کۆتاىی دێت .