چەند فەرمانگەیەکی دیکەی سلێمانی بایکۆتیان راگەیاند

فەرمانبەرانی چەند فەرمانگەیەکی سلێمانی، بایکۆتی کاریان راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئازاری 2024 فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی پێشمەرگە، فەرمانگەی دادنووسی بەکرەجۆ و بەشێکی فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، بەهۆی دواکەوتن و دابەشنەکردنی مووچەوە بایکۆتی دەوامیان راگەیاند.

ئەوە لەکاتێکدایە بەیانیی ئەمڕۆ کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند.

ئێستا لە کۆتاییەکانی مانگی ئازار نزیکدەبینەوە، هێشتا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی شوباتی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە، و چارەنووسی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردوو بە نادیاریی ماوەتەوە.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

رێژەی نەخوێندەواری لە عێراق بۆ 12% کەمیکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی گواستنەوەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێلەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی گواستنەوەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێلی ژمارە هەولێر و نوێکردنەوەی ساڵانەوە، شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share