کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: بەردەوام دەبین لە پێکەوەکارکردن بۆ رێگریکردن لە روودانەوەی کارەساتی هاوشێوەی هەڵەبجە

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە ساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ 36هەمین ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژیە دڕاندانەکەی هەڵەبجەیە کە تیایدا رژێمی پێشووی عێراق چەکی کیمیایی بەکارهێنا و بووە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە 5 هەزار کەسی مەدەنی بێتاوان.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، لەم ساڵرۆژە ناخۆشەدا کە رۆژی پرسەباریە بۆ هەموو عێراقیەکان و بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان، کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر لەگەڵ گشت لایەک لە جیهانەوە بەشدارە لە یادکردنەوەی ئەو کەسانەی کە گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.

جەختیشکراوە، بەردەوام دەبن بۆ پێکەوەکارکردن لەگەڵ یەکتر بۆ رێگریکردن لەوەی هەرگیز کارەساتی قێزەونی لەو جۆرە روونەدەنەوە و برەوبدرێت بە پرنسیپی ئاشتی و لەیەکتر تێگەیشتن و فرەیی.

بابەتی پێشتر

بەهۆی نوقمبوونی بەلەمێک لە نزیک تورکیا لانیکەم 22 کۆچبەر خنکان

بابەتی دواتر

‎کونسوڵگەری گشتیی بەریتانیا لە هەولێر: هەڵەبجە وەک هێمای خۆڕاگری لە بەرامبەر ستەمکاریدا دەمێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی فرۆشگایەک داخرا

بەهۆی پابەندنەبوون بەرێنماییەکان و هاڕینی ترش بەشێوەیەکی ناتەندروست، لە سلێمانی فرۆشگایەک داخرا و دەستبەسەر نزیکەی چوار تۆن ترشی…
Total
0
Share