هاتوچۆی هەڵەبجە: لە رۆژی یەکشەممەوە دەست بە دابەشکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لە رۆژی یەکشەممەوە دەست بە دابەشکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێلی هەڵەبجە دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رۆژی یەکشەممەوە دەست بەدابەشکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل دەکرێت بە کۆدی ژمارە 23 کە تایبەتە بە پارێزگای هەڵەبجە، ئەو هاوڵاتییانەی ئۆتۆمبێلی هەولێر، دهۆك و سلێمانییان هەیە دەتوانن لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی خۆیان داواکاریی پێشکەش بکەن بە مەبەستی تۆمارکردن لە بەڕێوەبەرایەتیمان.

ئاشکراشیکرد، هەر هاوڵاتییەك خواستی کڕینی ژمارەی دڵخوازی خۆی هەیـە دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات کە لە ژمارە(1000 23)وە دەستپێدەکات کە نرخیان هاوشێوەی تابلۆی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دیکەیە کە دوو ملیۆن دینـارە.

باسیلەوەشکرد، ژمارە( 2323 ) بە سەرجەم پیتەکانیەوە و ژمارە( 1988 23 ) ســەرجــەم پیتەکانی لە ئێستادا نافرۆشرێــن..

بابەتی پێشتر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: کارەساتی هەڵەبجە هەرگیز لە هزر و ئەندێشەی گەلەكەمان دەرناچێت

بابەتی دواتر

ئاوات شێخ جەناب: وەزارەتی دارایی هیچ پاساوێكی نەناردنی مووچەی بۆ عێراق نەهێشتووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share