بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی، رایگەیاند، “ژینگەی شاری سلێمانی بەراورد بە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق لە ئاستێکی بەرزدایە”.
دیار غەریب، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ژینگەی شاری سلێمانی بەراورد بە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق لە ئاستێکی بەرزدایە، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە بڵێین کە پیس نابێت، بەڵکو بەخێرایی بەرەو پیسبوون دەچێت و پێویستە رێگری لێبکرێت”.
وتیشی، “هیچ پاڵاوگەیەکی نایاسایی لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانیدا نییە، بەڵکو گۆڕەپانی دروستکردنی بەنزین هەیە”.