بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بانگهێشتی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتوون، ئەمڕۆ لیژنەی دارایی بانگهێشتی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق دەکات و لەبارەی چەند پرسێکی دارایی تایبەت بە هەرێم پرسیاری ئاڕاستەدەکرێت.
پرسی مووچە، بودجە، باج و دەروازە سنوورییەکانی هەرێم لەو پرسانەن ئەمڕۆ لیژنەکە لەگەڵ تەیف سامی تاووتوێی دەکەن.